ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی و مەسعود پزیشکیان لە تاران کۆبوونەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە تاران لەگەڵ سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە کرایەوە.

لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە شاندێکی باڵای یەکێتی ئامادەی بوون، پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر بەهێزکردنی بنەماکانی دۆستایەتی و دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، و ڕایگەیاند کە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هەموواندایە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، چونکە نائارامی زیان بە ئاسایش و ژیانی هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

لای خۆیەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنی و کارای سەرۆکی یەکێتی کرد لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکاندا، و جەختی لەوە کردەوە کە وەک دراوسێ، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و رێزگرتنی هاوبەش بۆیان گرنگە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.