ڕاستەوخۆ

کۆبوونەوەی لووتکەی نەوەی نوێ و یەکێتی؛ جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەکرێتەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجوومەنی باڵای جووڵانەوەی نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو و تێیدا دۆخی هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو لایەن ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن، بە جۆرێک کە حکومەتێکی هاوسەنگ و پەسەندکراو بێت لەلایەن خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە و چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێبێت.

لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە کە پێکنەهێنانی حکومەت پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە، و هەر لایەنێک ببێتە هۆکاری بەربەست لەم پرۆسەیەدا، بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەرئەنجامەکانی داهاتوو.

هەروەها جەخت کرایەوە که بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستا و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی، هەموو ڕێگەیەکی چارەسەر دەگیرێتە بەر و دەرگای گفتوگۆی ئەم هاوپەیمانێتییەش لەسەر بنەمای واقیعە نوێیەکە بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.