نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ٥١٩ ئەفسەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ واژۆ کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، مەبەست لەم بڕیارە پێدانی پلەی شایستەیە بە خزمەت و ڕاژەی ئەو ئەفسەرانەیە.
فەرمانەکەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەرجەم دامەزراوە کارگێڕی و ئەمنییە پەیوەندیدارەکاندا کاری پێدەکرێت.