ڕاستەوخۆ

دانیشتووانی پێنجوێن ڕەتیدەکەنەوە پرۆژەی ڕوناکی لە قەزاکەیان جێبەجێ بکرێت

reset font size increase font size

دانیشتووانی پێنجوێن ڕەتیدەکەنەوە پرۆژەی ڕوناکی لەو قەزایە جێبەجێ بکرێت و دوێنی ڕێگەیان نەدا کارمەندانی پرۆژەکە لە کارەکانیان بەردەوام بن.

ئەمڕۆش لە بەیانی زووەوە دەستیان بە مانگرتن و خۆپیشاندان کرد، زۆرینەی کاسبکاران دوکانەکانیان نەکردەوە و ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی قەزاکەش خۆپیشاندانیان کرد.

دانیشتووانی پێنجوێن دەڵێن پێویستە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕوناکیدا، ڕەچاوی تایبەتمەندیی جوگرافییان بۆ بکرێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، ناوچەکەیان زۆر ساردە و پێویستی بە خەرجکردنی بڕێکی زۆر کارەبا هەیە، نرخی پرۆژەی ڕوناکیش بە زۆر دەزانن و ڕتیدەکەنەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.