ڕاستەوخۆ

حکومەتی هەرێمی کوردستان: بەغداد دەیەوێت پشکی هەرێم بۆ 12% کەمبکاتەوە و ئەمەش رەتدەکەینەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەغداد هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ 12%، جەختیش دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە پێچەوانەی ئەنجامەکانی سەرژمێرییە و داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات دژی ڕاوەستن.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، لە بەغداد بڕیارێک دراوە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لە 14%ـەوە کەمبکرێتەوە بۆ 12%.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەو هەنگاوە بە توندی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، "کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی 2024ـە."

لەبارەی هەڵوێستی فەرمیی حکومەتیشەوە، پێشەوا هەورامانی ڕاگەیاند، داوایان لە سەرجەم فراکسیۆنە کورستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کردووە کە یەکگرتووانە دژی ئەو بڕیارە بوەستنەوە و رێگری لە تێپەڕاندنی بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.