ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: ئێستا قۆناغێکی گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

reset font size increase font size

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆ بووەوە و ڕایگەیاند کە پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەروەریی یاسا.

لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی قۆناغی ئێستا زەمینەیەکی لەبارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بەگوێرەی دەستوور.

جەختیشیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و هاوکاریکردنی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە فیدراڵییەکان کردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.