بەهۆی بێکارییەوە پاشماوەی فڕێدراوی خۆڵ و خاشاک لە کەرکوک بووەتە شوێنی پەیداکردنی بژێوی ژیانی بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکە.
دەیان گەنج و منداڵ ڕۆژانە دەچنە ئەو شوێنە و بە کۆکردنەوەی بەشێک لە پاشماوەکان پێنج بۆ شەش هەزار دینار پەیدا دەکەن.
سەرۆکی لقی کەرکوکی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکاران دەڵیت، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ڕوویان لە شارەکە کردووە و بوونەتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری.