ڕاستەوخۆ

جەمیل بایک: یاسای چوارچێوە بەگوێرەی خواستەکانی ئێمە نەبوو و بێ یەکێتیی نەتەوەیی سەرکەوتن بەدەست نایەت

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، جەمیل بایک، لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (نووچە تی ڤی)، ڕەخنە لە ناوەڕۆکی "یاسای چوارچێوە" دەگرێت و دەڵێت، حکومەتی تورکیا یاساکەی بەگوێرەی خواستەکانی خۆی ئامادە کردووە. هاوکات جەخت لەسەر گرنگیی یەکێتیی نەتەوەیی دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە بەرژەوەندیی حزبی ڕێگر بووە لەبەردەم ڕەخساندنیدا.

بۆ یەکەمجارە جەمیل بایک دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ (نووچە تی ڤی) سازدەکات و تێیدا تیشک دەخاتە سەر چەندین پرسی گرنگی سیاسی، لەوانەش پرسی یاسای چوارچێوە و پێویستیی یەکڕیزیی ناوماڵی کورد.

یاسای چوارچێوە و هەڵوێستی کەجەکە

لەبارەی ناوەڕۆکی یاسای چوارچێوەوە، جەمیل بایک دەڵێت، بزووتنەوەکەیان و عەبدوڵا ئۆجالان چەندینجار هۆشدارییان سەبارەت بە ناوەڕۆکی یاساکە دابوو، چونکە بەگوتەی ئەو، "یاسای چوارچێوە بەگوێرەی خواستەکانی ئێمە نەبوو و حکومەتی تورکیا بەگوێرەی خواستەکانی خۆی ئامادەی کرد."

سەبارەت بە هەڵوێستیان لەسەر جێبەجێکردنی، بایک ئەوەی خستەڕوو کە گرنگترین شت لای ئەوان "بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی یاساکەیە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە." (

بانگەواز بۆ یەکێتیی نەتەوەیی

لە تەوەرێکی تردا لە دیمانەکەدا، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان جەختیکردەوە کە بەبێ پێکهێنانی یەکێتیی نەتەوەیی، کورد ناتوانێت هیچ ئەنجامێکی بەدەستبهێنێت.

بایک ڕەخنەی لە پێشخستنی بەرژەوەندییە حزبییەکان گرت بەسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندا و ڕایگەیاند، بەرژەوەندیی حزبی تا ئێستا ڕێگر بووە لەبەردەم سازدانی یەکێتیی نەتەوەییدا. لە کۆتایی ئەم تەوەرەیەشدا، ئامادەیی بزووتنەوەکەیان پیشاندا بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردییەکاندا دانوستان ئەنجامبدەن

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.