هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ئەو ئاڵایەی هەموو کوردێک شانازی پێوەدەکات لە کەرکوک قەدەغەیە، نۆ ساڵە هیچ کوردێکی کەرکوک نەیتوانیوە بە ئاشکرا ئاڵاکەی بشەکێنێتەوە، دوای ڕووداوەکانی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ئەم مافە لە کوردانی کەرکوک سەندرایەوە، کادرێکی یەکێتیش دەڵێت ڕیفراندۆم هۆکاری سەرەکی گرفتەکەیە، شارەزایەکی یاسایش دەڵێت دانانی ئاڵا لە شوێنە گشتیەکان هیچ گرفتێکی یاسایی نیە.