ڕاستەوخۆ

جەهەپە مەرجەکانی بۆ دەنگدان بە هەمواری دەستووری تورکیا دەخاتەڕوو

reset font size increase font size

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) مەرجەکانی بۆ پشتیوانیکردن لە هەمواری دەستووری تورکیا ڕادەگەیەنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە، لەپێناو دەنگدان بە ڕەشنووسەکە، دەبێت هەموارەکە لە خزمەتی بەهێزکردنەوەی سیستمی پەرلەمانیدا بێت.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، بەرپرسانی جەهەپە لە کۆبوونەوەکانیان داهاتووی هەمواری دەستووری تورکیا تاوتوێ دەکەن، کە بڕیارە لە داهاتوودا لەلایەن پارت و لایەنی دەسەڵاتدارەوە ئامادە بکرێت.

جەهەپە هیچ لارییەکی لە پرۆسەی هەموارکردنەوەی دەستوور نییە، بە مەرجێک ڕەشنووسەکە پێشوەختە بگاتە دەستیان بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ بکەن.

هاوکات، مەرجی سەرەکیی حزبەکە بۆ پشتیوانیکردنی ڕەشنووسەکە ئەوەیە کە هەموارەکە ببێتە هۆی بەهێزکردنەوەی سیستمی پەرلەمانی لە تورکیا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.