ڕاستەوخۆ

هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەکات

reset font size increase font size

لە هەفتەی داهاتووەوە پڕۆسەی هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دەرەوە دەست پێ دەکات و لە قۆناغی یەکەمدا ٢٤٥ هەزار تۆن گەنم هەناردە دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان بە نووچە تیڤی ڕایگەیاند کە دوای وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران، لە ڕێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە پڕۆسەکە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها دوو کۆمپانیای تریش بڕی ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی ماوەی جووتیارانیان کڕیوەتەوە بۆ ئەوەی لە پێداویستیی ناوخۆدا بەکاری بهێنن.

بۆ سەرخستن و ئاسانکاریی زیاتر لەم پڕۆسەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم باج و مەرجەکانی مۆڵەتی بازرگانیی لەسەر ئەو کۆمپانیایانە هەڵگرتووە کە خەریکی هەناردەکردنی گەنمن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.