ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان خزمەتی سەربازی بە شێوازی (ساڵێک بە دوو ساڵ) پەسەند کرد

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕاژە و پاراستنی مافی یاسایی و دارایی فەرمانبەران و کارمەندانی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان، کۆنووسی هەژمارکردنی ماوەی خزمەتی سەربازی و ئەمنی بە شێوازی (ساڵێک بە دوو ساڵ) پەسەند کرد؛ کە ئەو ماوەیە دەگرێتەوە لە ٤ی تەممووزی ١٩٩٢ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤.

بەپێی نووسراوە فەرمییەکە، وردەکاری و مەرجەکانی ئەم بڕیارە بەم شێوەیەن:

شێوازی پێشکەشکردن: پرۆسەی هەژمارکردنی ئەم خزمەتە ئارەزوومەندانەیە و پێویست دەکات کارمەند یان ئەفسەرەکە خۆی داواکاریی فەرمی پێشکەش بە فەرمانگەکەی بکات.

تێچووی دارایی: جێبەجێکردنی بڕیارەکە مەرجدارە بەوەی داواکار ڕێژەی ١٠٪ی مووچەی بنەڕەتیی ١٠ ساڵی خانەنشینی بداتەوە؛ کە بۆ کارمەند و پێشمەرگە دەداتە نزیکەی ٣ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار دینار، و بۆ ئەفسەرانیش دەگاتە ٦ ملیۆن و ٣٣٦ هەزار دینار.

لایەنە سوودمەندەکان: بڕیارەکە تایبەتە بە ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش، و ئەو هێزە سەربازی و ئەمنییانەی ڕاژەکەیان بۆ بەشی شارستانی گواستراوەتەوە، ئەم بڕیارەیان بەسەردا جێبەجێ ناکرێت.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.