ڕێوار ئاودانان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، ڕایگەیاند؛ ئەگەر ڕێکار و ستراتیژیی جووڵانەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا لە چوارچێوەی کۆماری دیموکراتیک و چارەسەریی ئاشتییانەدا سەربکەوێت، کاریگەرییەکی قوول لەسەر داهاتووی ئێران دەبێت.
ڕێوار ئاودانان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە داوە، ئەو هەنگاو و ڕێکارەی جووڵانەوەی ئازادیخوازیی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا گرتیوویەتە بەر، لە ئەگەری سەرکەوتنیدا لە چوارچێوەی هاوپەیوەندیی دیموکراتیک و چارەسەریی ئاشتییانەدا، دەبێتە دەروازەیەک بۆ تێپەڕاندنی بنبەستە مێژووییەکان.
بە گوتەی ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری پژاک، ئەم پرۆسەیە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر دیمەنی سیاسیی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکەش بە جیهانی ئێرانیشەوە دەبێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی کورد لەگەڵ گەلانی تری خاورمیانە بگەنە ئازادی و جایگای سیاسیی شایستەی خۆیان.