ڕاستەوخۆ

ئەڵماس ڕوومی: بە ئەزموون و تێکۆشانمان دەستکەوتی ژنان لە سووریا دەپارێزین

reset font size increase font size

ئەلماس ڕوومی، سەرۆکی شارەوانی گەل لە کۆبانێ، کە وەک یەکەم ژن لە سیستەمی نوێی سووریادا پۆستی سەرۆکایەتیی شارەوانیی وەرگرتووە، ڕایگەیاند؛ بە ئەزموونی ساڵانی ڕابردوویان لە بواری ڕێکخراوەیی و سیاسیدا، بەرگری لە دەستکەوتەکانی ژنان دەکەن و فەلسەفەی ئازادیی ژن لە ناوچەکەدا پەرە پێ دەدەن.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییەکان، ئەلماس ڕوومی تیشکی خستە سەر پرۆسەی تێکەڵکردن و ئینتێگراسیۆنی دامەزراوەکانی شارەوانی لەدوای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سووریا، و ئاماژەی بەوە دا کە سەرەڕای ئاستەنگە داراییەکان و کەمیی دەرفەتەکان، ئەوان لەگەڵ پارێزگای حەلەب لە هەماهەنگیدا بۆ خزمەتکردنی شارەکە بەردەوامن.

سەرۆکی شارەوانی کۆبانێ سەبارەت بە ئەرکەکەی خۆی وەک یەکەم ژن لەم پۆستەدا، جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەوان وەک بزووتنەوەی ژنان، بەشداری لە بڕیار و بەڕێوەبردن شتێکی نوێ نییە، بەڵکو درێژەپێدانی ئەو سیستەمی هەوسەرۆکایەتی و تێکۆشانەیە کە بە ساڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەیڕەو کراوە.

ڕوومی باوەڕی خۆی نیشان دا کە بوونی ژنان لە پێشەنگی دامەزراوەکاندا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و گوتی: "ئێمە خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەندین، و لە ڕێگەی کارکردنی بە کۆمەڵ و بەهێزکردنی رۆڵی ژنان لە سەرجەم قۆناغەکاندا، هەوڵ دەدەین باشترین خزمەت پێشکەش بە خەڵکەکەمان بکەین."

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.