جێبەجێکردنی یاسایەکی پەرلەمانی عێراق لە سنوری کەرکوک کێشەی بۆ جوتیاران و خاوەن زەویە کشتوکاڵییەکان دروستکردووە.
لە کاتی جێبەجێکردنی یاساکەدا بەشێکی زۆری جوتیاران زەرەرمەند دەبن ئەویش بەهۆی گەڕانەوەی موڵکداری زەویەکان بۆ خاوەن تاپۆکان نەک خودی جوتیاران.
پارێزەرێک دەڵێت، لەرێگەی دادگەوە سەدان دۆسیەی لەبەرژەوەندی جوتیارانی کورد یەکلایی کردۆتەوە و هەزاران دۆنم زەویشی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان وەرگرتۆتەوە.