ڕاستەوخۆ

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە

reset font size increase font size

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی ئازادی لە شارۆچکەی کۆیە، و بە گوتەی لایەنە ئەمنییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایش، هێرشەکە لە کاتژمێر 01:40 خولەک تاوەکو 02:10ـی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، لە ڕێگەی سێ درۆنەوە ئەنجام دروە و ئاراستەی کەمپی ئازادی کراوە لە سنووری کۆیە.

ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەش کرد کە خۆشبەختانه هێرشە درۆنییەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، و لە ئێستاشدا تیمە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی وردیان لە چۆنیەتیی ئەنجامدان و سەرچاوەی هاتنی درۆنەکان دەست پێ کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.