ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی کۆنفرانسی جینۆساید و ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە شەنگال

reset font size increase font size

بە مەبەستی دیاریکردنی نەخشەڕێگەیەک بۆ پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگەی ئێزیدی، ئاشکراکردنی دڕندەییەکانی داعش و بەهێزکردنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆجێیی لەسەر بنەمای دادپەروەرییەکی ڕاستەقینە، کۆنفرانسێکی فراوان لە شەنگال دەستی بە کارەکانی کرد.

ئەم کۆنفرانسە کە تێیدا کۆمەڵگەی ئێزیدی گفتوگۆ لەسەر ڕێگاکانی چارەسەری بۆ داهاتووی خۆیان دەکەن، لەژێر دروشمی "دادپەروەریی گواستراوە، دەبێتە بنەمای ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک" بەڕێوە دەچێت.

لەم چالاکییەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران، پیاوانی ئایینی، سەرۆک عەشیرەتەکان، سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی دەرەوەی شەنگال کە لە شارەکانی سلێمانی، مەخموور، مووسڵ، بەغدا، کەرکوک، هەولێر و دهۆکەوە هاتبوون، بەشدارییان کرد.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی قوربانیانی فەرمانی سەر شەنگال دەستی پێکرد، پاشان لە لایەن پیاوی ئایینیی ئێزیدی "مام بەدەل"ەوە چەند بەیت و قەولێکی ئایینیی ئێزیدیان خوێندرایەوە.

ئازاد حسێن، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی شەنگال، لە گوتارێکدا تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم کۆبوونەوە مێژووییە و ڕایگەیاند کە سازکردنی کۆنفرانسێکی لەم شێوەیە لەسەر خاکی شەنگال، بەرهەمی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی گەلی ئێزیدی خۆیەتی.

هاوکات زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانسەکەی لە کۆمەڵگەی ئێزیدی کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە ئەم هەنگاوە لە کات و قۆناغێکی زۆر مێژووییدا دێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.