پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵکدا 120 ملیار دینارەکە بنێرێت یان ڕێککەوتنی نوێ بکات، چونکە کورتهێنانی بودجەی عێراق مەترسیی لەسەر مووچە دروستکردووە.
فاتیح سەنگاوی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە لێدوانێکدا بۆ (نووچە تیڤی) سەبارەت بە دۆخی مووچە ڕایگەیاند:
"ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندیی خەڵکی لای گرنگ بێت، دەبێت لە کاتی خۆیدا 120 ملیارەکە بنێرێت یان ڕێککەوتنی نوێ بکات بۆ دابینکردنی مووچە."
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی عێراقیش تووشی کورتهێنانی بودجە بووە، ئەوە مەترسیی زیاتری بۆ سەر ئەو پارەیە دروستکردووە کە مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچە دێت.