وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە لە ماوەی نێوان ١٠ی شوبات تا ٢ی تشرینی دووەم، کۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاکسازیی ساڵانە لە کێڵگەی غازیی کۆرمۆر دەکات، و بەو هۆیەوەش بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبنەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەماهەنگیی بەردەوامدا دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەکە کەمترین کاریگەریی لەسەر کاتژمێرەکانی بوونی کارەبا هەبێت، بەتایبەت لەناو پڕۆژەی ڕووناکیدا.
هەروەها ڕوون کراوەتەوە کە هەڵبژاردنی ئەم وەرزە بۆ پرۆسەی چاکسازی لەبەر ئەوەیە کە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکەن و بەمەش کەمترین کاریگەری لەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان دەبێت.