پەیامنێری نووچە تیڤی لە کۆیە ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٨:٣٠ـی ئەمشەو (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کەمپی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە. تا ئێستا بە فەرمی قەبارە و سروشتی زیانەکانی هێرشەکە دیاری نەکراون.
ئەم هێرشە درۆنییە هاوکاتە لەگەڵ ئەو گرژی و پەرەسەندنە ئەمنییانەی کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتووەتەوە، لە پاڵ کاردانەوەکانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.