دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر قەزای کۆیە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٢٠:٢٢ـی ئەمشەو (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦) بە درۆنێک هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاسایش، خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.