ڕاستەوخۆ

کۆما ئامەد دوای 30 ساڵ لە ئەستەنبوڵ؛ کۆنسێرتێکی مێژوویی ئەنجامدا

reset font size increase font size

گرووپی مۆسیقای کوردیی "کۆما ئامەد" پاش نزیکەی ٣٠ ساڵ دابڕان، لە شانۆی هەوای کراوەی حەربییە جەمیل تۆپوزلو لە شاری ئەستەنبوڵ کۆنسێرتێکی مێژوویی ساز کرد و بە بەشداریی جەماوەرێکی زۆر دەستپێکی گەشتە هونەرییەکەیان بە گۆرانیی "ئامێدییە" ڕاگەیاند.

لە کۆنسێرتەکەدا، کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و بە ناوبانگەکان تێیدا ئامادە بوون، دیمەنی سەرنجڕاکێش تۆمار کرا؛

لەوانەش پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، عەدنان سەلچوک مزراکلی، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورەشارەوانیی ئامەد، و سڕی ساڵیک، پەرلەمانتاری تورکیا، پێکەوە سەمایان کردو ئاهەنگیان گێڕا، ل

هەروەها هەر یەکە لە مێرال دانش بێشتاش، چەنگیز چاندەر، پەرلەمانتاری ئامەد، و ئەیوب بورچ، ڕۆژنامەنووس، لە نێو ئامادەبووانی کۆنسێرتەکەدا بوون و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم گەڕانەوە هونەرییە دوپات کردەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.