- لە کاتێکدا وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) لە 20ی ئەیلوولەوە بۆ 11ی تشرینی یەکەم بدواخات، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نووچە تیڤی جەختی کردەوە کە بڕیارەکەی بەغدا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند کە دواخستنی دەوامی قوتابخانەکان تەنیا تایبەتە بە پارێزگاکانی عێراق، و لە هەرێمی کوردستان بەپێی پلانی دارێژراو و ساڵنامەی خوێندن ئامادەکارییەکان بەردەوامن و پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەستپێدەکات.
جێی باسە عێراق هۆکاری دواخستنەکەی بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و بەرچاوقوڵکردنی پلەکانی گەرما گەڕاندبووەوە.