عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند کە ماوەی مانگێکە ئاڵوگۆڕی دەرمان لە نێوان سلێمانی و هەولێر ڕاگیراوە و ڕێگری لە گواستنەوەی دەرمان دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و گومرگییەکانیشیان تەواو کردووە.
ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی چەندین جۆر دەرمانی گرنگ لە بازاڕدا.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە ماوەی دوو ڕۆژیشە بازگەکان ڕێگری لە چوونی غازی ماڵان و بازرگانی لە سنووری سلێمانییەوە بۆ هەولێر دەکەن.
بەهۆی ئەوەی لە کۆی بەرهەمی ٥٠ هەزار بەرمیل تەنیا نزیکەی ١٠٪ی بۆ سلێمانی دابین دەکرێت و ئامادە نین ٥٧٪ی غازی ناوچەکەیان بۆ هەولێر بنێرن.