٦٧ پەرلەمانتاری عێراق، دەیانەوێت ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵوەشێنرێتەوە، بۆ ئەوەش نوسراوێکیان داوتە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئەو پەرەلەمانتارانە دەڵێن، با ئەنجومەنەکان هەڵوەشێنرێنەوە و دەسەڵاتەکانیان بدرێتە پارێزگاری شارەکان، بەڵام هیچ پەرلەمانتارێکی کەرکوک واژۆی لەسەر نوسراوەکە نەکردووە.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵیت، ئەگەر ئەو هەوڵە سەر بگرێت، دەبێتە کێشەیەکی گەورەی کارگێڕی و سیاسی بۆ شارەکە.