ڕاستەوخۆ

زنجیرەیەک بوومەلەرزە عێراق و ئێران دەهەژێنن؛ لە ماوەی چوار ڕۆژدا 20 بوومەلەرزە لە کەرکوک تۆمار کراون

reset font size increase font size

بەهۆی هاتنەئارای شەپۆلێکی چالاکیی بوومەلەرزەیی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ٢٠ بوومەلەرزە پارێزگای کەرکوکیان هەژاندووە، کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت ئەم لەرزینانە لە مەودای ئاساییدا و بەڵگە نییە لەسەر ڕوودانی بوومەلەرزەی بەهێز.

بەپێی بەیاننامەیەکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە ٣٠ی تەممووزەوە تاوەکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی بوومەلەرزەکانی کەرکوک گەیشتووەتە ٢٠ بوومەلەرزە کە گوڕەکەیان لە نێوان ٣ بۆ ٣.٩ پلەی ڕێختەردا بووە.

 هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زنجیرەیەک بوومەلەرزە بە گوڕی ١ تا ٣.٨ پلە لە هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان تۆمار کراون، و هەفتەی ڕابردووش ٥ بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویان داوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان نزیکە لە پشتێنەی بوومەلەرزەی زاگرۆس و داتاکان ئاماژە بە چالاکیی هێواش و مامناوەند لە مەودای ئاساییدا دەکەن، جەختیشی کردەوە کە دووبارەبوونەوەی چەند بوومەلەرزەیەک بەدوای یەکدا بەڵگە نییە لەسەر ڕوودانی بوومەلەرزەی مەترسیدار یان بەهێز.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.