بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەریی پاڵەپەستۆی نزمەپەی هاوینە، شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، بەرزبوونی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 28-07-2026 دەستپێدەکات و لە ڕۆژی چوارشەممە کاریگەریی ئەم شەپۆلە دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی چوارشەممە:
هەولێر: 47°C
سلێمانی: 45°C
دهۆک: 46°C
کەرکووک: 48°C
هەڵەبجە: 46°C
زاخۆ: 47°C
گەرمیان: 50°C
سۆران: 45°C
ڕاپەڕین: 44°C
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 30-07-2026 کاریگەریی ئەم شەپۆلە کەمی خۆی لاواز دەکات و پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە ڕۆژی چوارشەممە دادەبەزن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا ئەگەری زیادبوونی خێرایی با (لە ڕووی 30 کەم لە کاتژمێرێکدا) لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر هەیە. دواتریش پلەکانی گەرما دەگەنەوە ئاستی ساڵانەی خۆیان، واتە بە بەەرزی دەمێننەوە بەڵام لاوازیی شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.