عیماد مستەفایی، هاووڵاتیی تەمەن 19 ساڵ و چالاکی مەزهەبیی سوننە و خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە 25ی تەممووزی 2026 (3ی گەلاوێژی 2726)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانیی عیماد مستەفایی و دەستبەسەریان کردووە. بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.
تاوەکو ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی وردی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ڕوون لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێئاکام ماوەتەوە.