ڕاستەوخۆ

لەتیف نێروەیی: لە ساڵیادی مام جەلالدا پێویستە هێزە سیاسییەکان یەکڕیز بن و بەرژەوەندیی گشتی بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە

reset font size increase font size

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرکردەی مێژوویی و سکرتێری گشتیی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مام جەلال، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی.

لە پەیامەکەیدا، نێروەیی جەختی لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیران و ئاڵنگارییە ئەمنی و سیاسییانەی کە لە ناوچەکەدا هەن.

 ئاماژەی بەوە دا که ڕێبازی مام جەلال هەمیشە بنەمای گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و هاوسەنگیی سیاسی بووە لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییان و پاراستنی قەوارەی هەرێمدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.