ڕاستەوخۆ

نەتانیاهۆ: ڕێگریمان لە ئێران کرد دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات و حکومەتەکەی بەڕێوەیە بۆ ڕووخان

reset font size increase font size

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەریتانی، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانیویەتی بە تەواوی ڕێگری لە ئێران بکات لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، و جەختی کردەوە کە ئەگەر هەڵوێست و ڕۆڵی ئیسرائیل نەبوایە، مەترسیی ئەوە هەبوو تاران بگاتە ئەو ئامانجە.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش دا کە تاران زیانی گەورەی بە ئابووریی جیهان و سەرچاوەکانی وزە گەیاندووە و ئێستاش بەردەوامە لە پەرەپێدانی مووشەکی دوورمەودا. سەبارەت بە داهاتووی دەسەڵاتیش، ناوبراو پێشبینی کرد کە حکومەتی ئێستای ئێران بڕوخێت و ڕووی لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد و گوتی: "ڕۆژی ئازادیی ئێوە دێت" .

هەروەها ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێستا لە هەمیشە لاوازترە و سیاسەتی گوشار و سزاکانی ئیدارەی ترەمپ ڕۆڵێکی گەورەی لە لاوازکردنی سوپای پاسداران هەبووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.