هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت داواده‌كات عێراق نه‌بێته خاڵی هێرشكردنه سه‌ر وڵاتان و نه‌شبێته گۆڕه‌پانی ململانێكان.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و باس له‌وه‌ده‌كات، لە ڕێگەى پەیوەندى چڕى نێوان ئەندامانى هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه، دوا پێشهاتە هەرێمییە مەترسیدارەکان و لێکەوتەکانى لەسەر عێراق و گەلەکەى و ئابووری و ئاسایشەکەى تاوتوێ‌کران.
ده‌شڵێ، جەختکرایەوە،لە گرنگى تێوەنەگلانی عێراق لە ململانێکانى ناوچەکە و هه‌روه‌ها نه‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
هاوپه‌یمانییه‌كه سەرکۆنەى هێرشەکانى کرد بۆ بە ئامانجگرتنى سەروەریی عێراق، ڕەتیشیکردەوە خاک و ئاوە هەرێمییەکان و ئاسمانى عێراق لە هەر کارێکى دوژمنکارانەدا بەکاربهێنرێت.
داواشده‌كات، بەپەلە و دەستبەجێ شەڕ ڕابگیرێت و لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر بگەڕێنەوە سەر مێزى دیالۆگى جددى و ڕاستگۆیانە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان لە ڕێگەى دیالۆگه‌وه.
هه‌روه‌ها پشتیوانی بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان دووپاتكرده‌وه له گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ پاراستنی سنووره‌كان و سه‌روه‌ری وڵات، تاوه‌كو هیچ لایه‌نێك عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دیكه به‌كارنه‌هێنێت.