شەوی ڕابردوو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعەکان كۆبووەوە و تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی كرد، داوایكرد سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو سه‌رپشك بكرێت له دیارییكردنی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تەکەی.
هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له دوای ڕاسپاردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به ئاماده‌بونی عه‌لی زه‌یدی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌نجامدا.
لایه‌نه سیاسییه‌كانی چوارچێوه تاوتوێی میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێیان كرد و جه‌ختیانكرده‌وه، له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و كارا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
جهختیشیانكردووەتەوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو سه‌رپشك بكرێت و ئازاد بێت له دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تەکەی.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه ته‌ئكیدیان له گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی و هاوبه‌شیی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی كردووەتەوە، بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به بێ جیاوازیی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.