کەسوکاری دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، لە چوارچێوەی چەند چالاکییەک لە شار و شارۆچکەکانی ڕۆژاڤا داوای ئازادکردنی سەرجەم دیلەکانیان دەکەن.
ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، کەسوکاری دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، لە گۆڕەپانی ژنی ئازادی شارۆچکەی عامودێ، داوایانکرد بە زووترین کات و لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانونی دووەم 2026، سەرجەم دیلەکانی لای هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا ئازادبکرێن.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی دووەمی 2026ـی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا، پێوستە سەرجەم دیلەکانی دەستی هەردوولا ئازاد بکرێن، هەر لەم چواچێوەیەشدا کەسوکاری دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان ڕۆژانە بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر داوا دەکەن دیلەکان بە زووترین کات ئازادبکرێن.