ڕاستەوخۆ

سبەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی سەر مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

سبەی دادگەی فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە دۆسییەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، سبەی دادگەکە کۆدەبێتەوە لەبارەی سکاڵایەک لەسەر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە سکاڵاکە لەلایەن عودەی عەواد کازم، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەشکراوە تایبەت بە پرسی نەوت، سکاڵاکار، مەسرور بارزانی تۆمەتبارکردووە بە ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی ئەو بۆرییە نەوتەی بە هەرێمی کوردستاندا بۆ تورکیا دەچێت.

هەروەها لە سکاڵاکەیدا داوای لە دادگەی فیدراڵی کردووە، فەرمانێکی بەپەلەی دادگە دەربکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەو ڕێکارانەی مەسرور بارزانی، لە پرسی ڕێگرییکردن لە هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهان تورکیاوە لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە گرتویەتییە بەر تا کاتی یەکلابوونەوەی دۆسییەکە لە دادگە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.