ڕاستەوخۆ

دەروازەی باشماخ؛ کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی چارەسەرکرا و هاتوچۆ دەستیپێکردەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند، کێشەی سیستمی ئەلیکترۆنی لە مەرزەکە بە تەواوەتی چارەسەر کراوە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی تێیدا ئاسایی بووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکە، هاتوچۆی گەشتیاران و شۆفێرانی بازرگانی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو لە کاتژمێر 07:30ی بەیانی بۆ کاتژمێر 09:00ی شەو بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە کێشەی لەکارکەوتنی سیستمەکە لە دیوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بووە و دوای هەوڵەکان ئێستا گرفتەکە نەماوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی دروستبوونی کێشەی تەکنیکی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی دەروازەکەدا، پرۆسەی هاتوچۆی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەو دەروازەیەوە بە تەواوی ڕاگیرابوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.