سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە جوتیارانی سنوری قەزای کۆیە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 10ـی ئایاری 2026، دابەشکردنی چەکی جوتیارانی سنوری قەزای کۆیە دابەش دەکەن، لە زنجیرە 88ـەوە تاوەکو زنجیرە 140 کە گەنمەکانیان ڕادەستی گۆڕەپانی کۆیە کردووە، پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوەوەیە، پێویستە خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەمساڵی پێ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبوو دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.