ڕاستەوخۆ

فەیلەسوفێکی ئەمریکی نامەی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان نارد و داوای هاوکاریی لێدەکات

reset font size increase font size

مایکڵ هارت، فەیلەسۆف و بیرمەندی سیاسیی ناوداری ئەمریکی، نامەیەکی فەرمی ئاراستەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە و تێیدا داوای هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکات بۆ داڕشتنی تیۆرییەکی سیاسیی نوێ لەسەر ئاستی جیهان.

مایکڵ هارت لە نامەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر گرنگی و پێویستیی دروستکردنی ئینتەرناسیۆنالیزمێکی نوێ لە جیهاندا و نووسیویەتی:

"بەهۆی ئەو شەڕ، جینۆساید و هێرشە ئیمپریالیستییانەی کە ئەمڕۆ لە زیادبووندان، پێموایە ئینتەرناسیۆنالیزم جارێکی دیکە بووەتەوە بە پێویستییەکی حەتمی، بەڵام دەبێت ئێمە ئینتەرناسیۆنالیزم بەگوێرەی مەرج و بارودۆخی سەردەمی بنووسینەوە و سەرلەنوێ بنیاد بنێینەوە."

ئەو فەیلەسۆفە ئەمریکییە داوای هاوکاریی لە ڕێبەری پەکەکە دەکات و دەڵێت: "زۆر سوپاسگوزار دەبم ئەگەر ئێوەش ڕا و بۆچوونی خۆتان لەمبارەیەوە لەگەڵ مندا بەش بکەن."

 ناوبراو ڕوونیشی دەکاتەوە کە مەبەستی ئەو لە ئینتەرناسیۆنالیزم، تەنیا هاوپەیمانیی باوی نێوان دەوڵەت-نەتەوەکان نییە، بەڵکو ناوەندی سەرەکیی ئەم پڕۆژە نوێیە، بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکانی سەردەمن.

مایکڵ هارت، یەکێکە لە بیرمەندە چەپە دیارەکانی ئەمریکا و بە کتێبە هاوبەشەکانی لەگەڵ فەیلەسۆفی کۆچکردووی ئیتالی ئەنتۆنیۆ نێگری، بەتایبەت کتێبەکانی "ئیمپراتۆرییەت"و "کۆمەڵگە" ناسراوە، کە تێیدا شیکاریی قووڵ بۆ سەرمایەداریی جیهانی، میکانیزمەکانی دەسەڵات و شێوازەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری دەکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.