ساڵی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌قه‌مه‌نی مینه‌وه 12 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌مساڵیشدا یه‌ك حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوون تۆماركراوه.
عەلى میران بەڕێوەبەرى گشتیى کاروباری تەکنیکى لە دەزگاى کاروبارى مین ڕایگەیاند، روداوه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی مین به‌هۆی چوونی هاووڵاتیانه بۆ ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان.
گوتیشی، له 2025دا 12 كه‌س به‌هۆی مینه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌مساڵیشدا ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوون هه‌بووه، ئه‌ویش له سنووری سۆران بووه.
دەشڵێت، بەهۆى قەیرانى داراییەوە، حکومەت وەک پێویست ناتوانێت پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکات و لەسەر ئاستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش تەنیا MAG بەردەوامە لە کارەکانى.
پێشتر له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان 776 كیلۆمه‌تر زه‌وی به مین چێندرابوو، به‌ڵام دوای پاككردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كان، ئێستا 213 كیلۆمه‌تر زه‌وی مینی ماوه پاكبكرێنه‌وه كه زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه ناوچه شاخاوییه‌كانه‌وه.