گرژییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ندامێكی كۆنگرێس به‌رده‌وامه و ئیلهان عومەر ده‌ڵێ، ئیدارەی ترەمپ بەرپرسە لە کوشتنی دوو هاوڵاتی ئەمریکی، كه ده‌نگده‌ری ئه‌و بوون.
ئیلهام عومەر، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پارتی دیموكراته‌كان لە دیدارێکی تەلەفیزۆنیدا وەڵامی پۆستەکەی دوێنێی ترەمپی دایەوە و دەڵێ، ئیدارەی ترەمپ بەرپرسیارە لە کوشتنی دوو ده‌نگده‌ری من.
لە وەڵامی پرسیاری، ئایا پەشیمانی لە کاردانەوەت بەرامبەر ترەمپ، ئیلهام گوتی، نەخێر دەبێت خەڵک راستییەکانی ترەمپ ببینێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، لە کاتی پێشکەشکردنی وتاری ساڵانەی خۆیدا له كۆنگرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی لە توندکردنەوەی ڕێکارەکانی کۆچبەران کرد، لەو کاتەدا ئیلهان عومەر و ڕەشیدە تڵایب بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد، "تۆ ئەمریکییەکانت کوشتووە".
دوێنی ترەمپ، لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند، دەبێت ئیلهان عومەر و ڕەشیدە تڵایب، ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.