ڕاستەوخۆ

لە ئیتالیا بەکارهێنانی حیجاب لە قوتابخانەکاندا قەدەغە کرا

reset font size increase font size

حکومەتی ئیتالیا بە سەرۆکایەتیی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، بڕیارنامەیەکی نوێی پەسەند کرد کە چەندین ڕێسای نوێ بۆ کەرتی پەروەردە و قوتابخانەکان لەخۆدەگرێت، دیارترینیان قەدەغەکردنی بەکارهێنانی حیجابە لە ناو ناوەندەکانی خوێندندا.

بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، جگە لە قەدەغەکردنی حیجاب، ڕێژەی ئەو قوتابیانەی کە ئاستی زمانی ئیتالییان نزمە لە یەک پۆلدا بۆ سەدا 30 دیاریکرا و سنووردار کرا.

لە بەشێکی تری بڕیارەکەدا هاتووە، بۆ ئەو قوتابیانەی کە لە قوتابخانەکاندا تووشی کێشەی قورسی گونجاندن دەبنەوە، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دەەکەونە کار؛

هاوکات بەشداریکردن لە کۆرسی بێبەرامبەری زمانی ئیتالی بۆ خێزانەکانیان دەبێتە ناچاری (ئیجباری) و هەر خێزانێکیش ڕەتیدەکاتەوە بەشداریی لەو کۆرسانە بکات، تاوەکو 1,000 یۆرۆ سزای دارایی دەدرێت.

لای خۆیەوە، جۆزێپێ ڤالدیتارا، وەزیری پەروەردەی ئیتالیا ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئەم ڕێکارانە ئەو قوتابیانەن کە بە تازەیی هاتوونەتە وڵاتەکەوە، و ئەو قوتابیانەی کە لە ئیتالیا لەدایکبووون لەم بڕیارە بەدەر دەبن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.