گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا هەڵەیەکی گەورە دەکات ئەگەر هانى ئۆکرانیا بدات بۆ هێرشکردنە سەر مۆسکۆ، چونکە زۆر بە توندى وەڵامى ئەو هەنگاوە دەدەینەوە.
ماریا زاخارۆڤا گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەگەر کیێڤ لە کاتی بەڕێوەچوونى ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەرکەوتنى وڵاتەکەمان هێرش ئەنجام بدات، ئەوا زۆر بە توندى وەڵامى دەدەینەوە و ناوەندەکانی بڕیاردانی ئەو وڵاتە دەکەینە ئامانج.
دەشڵێت، ئەگەر ئەگەر ئەوروپاش هاوکارى ئۆکرانیا بکات بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەمان ئەوا بە دڵنیاییەوە هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن سوپاى وڵاتەکەمان حەتمى دەبێت.