لەدوای دەستگیرکردنی مادورۆ لەلایەن ئەمریکاوە، دێڵسی رۆدیگێز سەرۆکی ڤەنزوێلا بە وەکالەت لەژێر فشاری رێکخراوەکان بە نیازە زیاتر لە هەزار و 557 زیندانی کە بەهۆی چالاکی سیاسییەوە دەستگیرکراون ئازاد بکات.
زیاتر لە هەزار و 500 زیندانی کە بە هۆکاری چالاکی سیاسی دەستگیرکراون داوای لێبوردنیان پێشکەشی حکومەتی وڵاتەکە کردووە، لەژێر پێداچوونەوەدان.
سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا رایگەیاند، هەزار و 552 داواکاریی لێبووردنمان لە کۆی هەزار و557 زیندانی پێگەیشتووە و زۆرینەیان چالاکوان و ئەندامانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنن.
راشیگەیاند، پێداچوونەوە بە 379 کەیسدا کراوە و رۆژانی هەینی یان شەممەی داهاتوو ئازاد دەکرێن، لەبارەی چارەنووسی ئەوانی دیکەش گوتی، لە 15 رۆژی دیکە ژمارەیەکی دیکەی زیندانی ئازاد دەکرێن.