ڕاستەوخۆ

زێلێنسکی یارمەتی وڵاتانی کەنداو دەدات

reset font size increase font size

ئۆكرانیا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی دۆرنه‌كانی ئێران، هاوكاری ئه‌مریكا و وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات.

هەفتەی ڕابردوو سەرکردەکانی کەنداو و ئەمریکا داوای یارمەتی ئۆکرانیایان کرد بۆ بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "شەهد" کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراون و پێشتر ڕوسیا لە دژی ئۆکرانیا بەکاریهێناوە.

ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پسپۆڕانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا هەفتەی داهاتوو ده‌چنه‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هاوكاری وڵاتانی كه‌نداو.

هەروەها بەرپرسانی کیێڤ، ئاماژەیان بەوە کردووە دەتوانن زانیاری لەسەر چۆنیه‌تی بەرەنگاربوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی "شەهد" لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشبکەن و ئەوانیش لە دابینکردنی چەند جۆرە موشەکێکدا هاوکارییان بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.