پەرلەمانی ئۆکرانیا بۆ جاری نۆزدەیەم باری نائاسایی و چەکهەڵگرتنی گشتیی لە وڵاتەکەی درێژکردەوە.
ئەم بڕیارە دوای پێشنیازێکی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هات و بە دەنگی 315 ئەندامی پەرلەمان پەسەند کرا.
بە گوێرەی بڕیارە نوێیەکە، باری نائاسایی بۆ ماوەی 90 ڕۆژی دیکە و تاوەکو 2ـی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت.
ئۆلێکساندەر فێدینکۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئۆکرانیا جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە بەردەوامەکانی ڕوسیا و ڕێکخستنەوەی هێزە سەربازییەکان پێویستە.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتەوە، ئۆکرانیا بەردەوام کار بە یاسای سەربازی و باری نائاسایی دەکات بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەی و کۆنترۆڵکردنی ڕەوشی ناوخۆیی.