وەزیری وزەی سوید رایگەیاند، به‌رده‌وامی گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و وایکردووە سوتەمەنى کەمبێتەوە لە وڵاتەکەمان و ئەوەش دەبێتە هۆى ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانیەکان.
ئیبا بوش وەزیری وزەی سوید لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: بەردەوامى گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست وادەکات نرخى گەشتە ئاسمانیەکانیش بەرزبێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەپاش هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، تاران گه‌روی هورمزی داخست، ئه‌وه‌ش بووە هۆى دروستبوونى قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له جیهاندا.