دوای تەواوبوونی پرۆسەی ژماردنی 100%ـی دەنگەکان لەلایەن دەسەڵاتی هەڵبژاردنی سوێدەوە (Valmyndigheten)، بلۆکی ئۆپۆزیسیۆنی چەپ بە بەدەستهێنانی 176 کورسی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی گشتیی وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، بەمەش زۆرینەی پێویست بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ مسۆگەر دەکات.
بەپێی ئەنجامە فەرمییە کۆتاییەکان، پارتەکانی بلۆکی چەپ توانیویانە لە سەرووی هێڵی زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانەوە (کە 175 کورسییە) جێگیر ببن، لە بەرامبەردا چوار هێزە ڕاستڕەوەکە پێکەوە 173 کورسییان بەدەستهێناوە.
ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا گەیشتووەتە 80.3% و کۆی دەنگە دروستەکان بریتی بوون لە 6,346,877 دەنگ.
دابەشبوونی دەنگ و کورسیی پارتەکان بەم شوەیەیە:
|
پارتی سیاسی |
ژمارەی دەنگەکان |
ڕێژەی دەنگ |
ژمارەی کورسی |
|
پارتی سۆسیال دیموکرات (S) |
1,781,174 |
28.1% |
100 |
|
پارتی مۆدێرات (M) |
1,260,382 |
19.9% |
70 |
|
پارتی دیموکراتەکانی سوێد (SD) |
1,114,292 |
17.6% |
62 |
|
پارتی چەپ (V) |
522,070 |
8.2% |
29 |
|
پارتی نێوەڕاست (C) |
447,882 |
7.1% |
25 |
|
پارتی کریستیان دیموکرات (KD) |
394,247 |
6.2% |
22 |
|
پارتی سەوز (MP) |
386,926 |
6.1% |
22 |
|
پارتی لیبراڵەکان (L) |
340,531 |
5.4% |
19 |
ئەم ئەنجامە کۆتاییە گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە دەسەڵاتی سیاسیی سوێددا دەسەلمێنێت، لە کاتێکدا دەسەڵاتی هەڵبژاردن دوای وردبینیی کۆتایی لەلایەن ناوچەکانەوە، ئەنجامەکەی بە فەرمی پەسەند کردووە.