رۆژنامەی فاینانشیاڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا كۆبوونهوهی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لە میونشن هەڵوەشاندەوە، كه بڕیاربوو تێیدا لەبارەی شەڕی ئۆکراینهوه گفتوگۆ بکرێت.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی فاینانشیاڵ تایمز، بڕیار بوو لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، کۆبوونەوەیەک لەبارەی ئۆکراین، بە بەشداریی بەرپرسانی ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێوە بچێت، بهڵام مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتا ساتەکاندا لە بڕیاری بەشدارییکردن لە دیدارەکەدا پاشگەز بووەتەوە.
بەرپرسانی ئەوروپا بە رۆژنامەکەیان وتووە، هەڵوەشاندنەوەی ئەم دیدارە لە کۆتاساتەکاندا، کارێکی شێتانەیە و بەشدارینهكردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دیدارەکە بێ ناوەڕۆک دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشتریش، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانیی ناتۆ ئامادە نەبوو، هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستاش، پیت هێگست، وەزیری شەڕی ئەمریکاش بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئهندام له ناتۆ نەکرد.