ڕاستەوخۆ

کۆمپانیایەک بۆ وەرگرتنی پارە لە ڕێگەکانی نێوان شارەکان دادەمەزرێت

reset font size increase font size

لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی تایبەتی دەرکردووە بە مەبەستی کۆکردنەوەی باج لەسەر هاووڵاتیان.

یەکێک لە پلانەکانی کۆمپانیا نوێیەکە، دانانی کابینەی تایبەتە لەسەر ڕێگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی باج لەو کەسانەی لە شارێکەوە دەچنە شارێکی دیکە، مەبەست لێی زیادکردنی داهاتی نانەوتییە.

بەگوێرەی ئامارەکان، داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2022 بە ڕێژەی 600% زیادیکردووە، کە تەنها لە کابینەی نۆیەمدا ئەم ڕێژەیە 103% بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی دارایی هۆشداری دەدەن کە ئەم بڕیارانە لە کاتێکدایە داهاتی مانگانەی زۆرینەی هاووڵاتیان لە 650 هەزار دینار تێپەڕ ناکات و حکومەت مووچەی 12 مانگی کردووە بە 10 مانگ، ئەمەش بارگرانییەکی توند لەسەر بژێوی خەڵک دروست دەکات.

بەگوێرەی یاساش، هەرجۆرە دەستکارییەکی ڕێژەی باج تەنها لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە و سەرۆکی حکومەت مافی زیادکردنی باجی نییە بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.