ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە دەوامی سەرجەم بانکەکان ئاسایی دەبێت و مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەستیش دابەشدەکرێ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەستپێدەکات، لەگەڵ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە دوای مانگی تەمموزی 2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی دامەزراون.

کۆی گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان کە مووچە وەردەگرن زیاتر له‌ 42 هه‌زار مامۆستایه‌، لەو ژمارەیەش نزیكه‌ی 38 هه‌زار مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەن و چوار هه‌زار و 100مامۆستاکەی دیکەش لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین.

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەپێی بڕوانامەکانیان دیاریکراوە؛ ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن 400 هەزار دینار و ئەوانەشی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە، تێچووی گشتیی مووچەکانیان مانگانە 24 ملیار دینارە، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت، تەواوی ئەو بڕە پارەیە لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.