فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا كۆتایهاتنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داعشه زیندانیكراوه‌كانی له سوریاوه بۆ عێراق راگه‌یاند، به‌غدادیش ده‌یه‌وێت به‌شێك له‌و داعشانه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان بگوازرێنه‌وه.
ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم ستایشی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی و سوپای عێراقی كرد كه ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامداوه.
وتیشی، پرۆسه‌كه 23 رۆژی خایاندووه و نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار زیندانیكراوی داعشیان له سوریاوه گواستوه‌ته‌وه بۆ عێراق، پرۆسه‌كه‌ش كارێكی پێویست بوو له به‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی دادی عێراق ده‌ڵێت، ته‌واوی تێچووی پرۆسه‌كه له ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بووه، ده‌شیه‌وێت به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتیانیان له ریزی داعشه زیندانیكراوه‌كاندان، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كانیان.